ئەرە ئەگەر پێویست بێ
شەڕ کەی لە گەڵ ئەهریمەن
ئەرە زۆز زۆر ئاگات بێ
شاعیر نەبێتە لۆمپەن
هۆهۆ کاکە بڵێسە
خوێنەواری هەندەران
ئەرە جێگای زۆر شەرمە
جنێو دەدەی بە خەڵکان
ئەرە ئەگەر کوێر بکەی
چاوێ لەجیاتی چاوێ
ئەرە دنیای بینامان
خێرا خێرا چۆل دەبێ
هۆهۆ کاکە بڵێسە
خوێنەواری هەندەران
ئەرە جێگای زۆر شەرمە
جنێو دەدەی بە خەڵکان
ئەرە دایک و خۆشکەکان
لە کلابهاوس زۆر گوناحن
ئەرە دەبنە قوربانیی
ئەنفالی ناو ژوورەکان
هۆهۆ کاکە بڵێسە
خوێنەواری هەندەران
ئەرە جێگای زۆر شەرمە
جنێو دەدەی بە خەڵکان